11:46 - 14/10/2019
تره‌مپ: ئاماده‌م بۆ تێكشكاندنی ئابووری توركیا
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌ناوه‌ڕۆكی سزا پێشنیازكراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ توركیا كرد‌و گوتی، ئاماده‌یه بۆ تێكشكاندنی ئابووریی توركیا و باج له‌سه‌ر كاڵاكانی توركیا به‌ڕێژه‌ی %50 زیاد ده‌كات، هاوكات گفتوگۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات كه بڕیاربوو به به‌به‌های 100 ملیار دۆلار ڕاده‌گرێت.
تره‌مپ له‌درێژه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ توركیا باسی له‌وه‌كرد، سزاكان به‌رپرسانی ئێستا و پێشووی توركیا ده‌گرێته‌وه، هاوكات قه‌ده‌غه‌ی سه‌ردانی به‌رپرسانی توركیا بۆ ئه‌مریكا له‌نێو سزاكاندا ده‌بێت.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بوونه هۆكاری ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌ر سزاكانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ون.
تره‌مپ ده‌شڵێت "سزاكان قه‌ده‌غه‌ی سه‌ردانی به‌رپرسانی توركیا بۆ ئه‌مریكا و بلۆككردنی سامانه‌كانیانی تێدایه".
هاوكات جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی به‌شێك له‌هێزی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌نه‌ف له‌سه‌ر سنوریی نێوان سوریا و عێراق ده‌هێڵێته‌وه و به‌جه‌ختكردنه‌وه‌وه گوتی، به‌زوویی كارده‌كه‌م بۆ ده‌ركردنی ئه‌و سزایانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی.