05:53 - 09/12/2018
میسر ترسی له پهتای چاكهت زهردهكان ههیه
سەرچاوەكانی هەواڵ لەچەند شوێنێكی جیاوازی دەزگا ئەمنیەكانی میسرەوە بەدەستیان گەیشتووە، لە قاهیرەو ئەسكەندەریە و شارەگەورەكانی تر، فرۆشتنی چاكەتی زەردیان قەدەغەكردووە.
بەپێی سەرچاوە جیهانیەكان دوكاندارەكانی شەقامی جمهوری، لەناوەڕاستی قاهیرەی پایتەختی میسر، رایانگەیاندووە، پۆلیس ئاگاداری كردوونەتەوە لە فرۆشتنی (بە كۆ)ی چاكەتی زەرد و ئەگەر یەكێك یان لایەنێك داوایان كرد، خێرا ئاگاداریان بكەنەوە.
ئەمەش وا لێكدراوەتەوە كە دەزگا ئەمنیەكانی قاهیرە، ترسیان لە پەڕینەوەی پەتای خۆپیشاندانی چاكەت زەردەكانی فەرەنسا هەیە، بۆ وڵاتەكەیان.
لەم چەند رۆژەی رابوردوودا میدیاكانی میسر(بینراو و بینراو خوێنراو و سۆشیال میدیا)، تیشكی زۆریان خستۆتە سەر ئەو خۆپیشاندانانەی لە فەرەنسا ئەنجام دراوەو تا ئێستەش بەردەوامی هەیه، بەمەش توانیویانە سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە ناچار بە پەشیمان بوونەوە بكەن، لەو نرخە زیادانەی ویستی بیخاتە سەر سووتەمەنی لە وڵاتەكەیدا.
دەكرێت ئاماژە بەوە بكرێت دەسەڵاتدارانی میسر، باری قورسی ئابووریان خستۆتە سەر شانی خەڵكی میسر و لە ئێستەشدا ترسی ئەوەیان هەیە، خۆپیشاندانەكان لە فەرەنساوە بپەڕێتەوە وڵاتهكهیان و دەزگا ئهمنیەكانیش ناویان لێناوە پەتای چاكەت زەردەكان.