ژیان سه‌خته
ڕۆژانه له‌سه‌ر زاری چه‌ندین كه‌سه‌وه گوێمان له‌م قسه‌یه ده‌بێت، به‌ڵام به‌بیرماندا نایه‌ت سه‌ختیی ژیان و هه‌ژاریی خه‌ڵكانێكی ناچاركردبێت له گۆڕستانه‌كاندا و له‌گه‌ڵ مردووه‌كاندا بژین. شتێكی سه‌یر نه‌بێت به‌لاته‌وه كه له چه‌ندین وڵاتی ئه‌م دونیایه هه‌زاران كه‌س هه‌بن له گۆڕستانه‌كاندا له‌دایكبووبن و هه‌ر له‌وێش به‌خاكسپێردرابن. ئه‌و گۆڕستانه‌نه بوونه‌ته گۆڕستانی زیندووه‌كان و خه‌ڵكه‌كه‌ش بوونه‌ته گۆڕنشین.