06:19 - 28/06/2019
سیستمێكی په‌یوه‌ندی بێ سیم‌كارت و تۆڕى ئینته‌رنێت به‌ڕێوه‌یه
له‌وڵاتی چین سیستمێكی نوێی په‌یوه‌ندی تاقیده‌كرێته‌وه، پێده‌چێت ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی چات و قسه‌كردن له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، یان ببێته جێگره‌وه‌ی قسه‌كردن له‌ڕێگه‌ی سیم‌كارت و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی. ئه‌وه‌ش مشتومڕێكی زۆری له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستكردووه.
سیستمه‌كه ناوی (مێش تۆكه- MeshTalk)ه. له‌لایه‌ن كۆمپانیای مۆبایلی (Oppo)وه به‌گه‌ڕخراوه‌و توانای ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری، ده‌نگ، وێنه و نامه‌ی ده‌نگیی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و مۆبایلانه‌دا، بەبێ بەکارهێنانی (شه‌به‌كه‌ی مۆبایل، بلوتوز یان ئینتەرنێت).
كۆمپانیای مۆبایلی (Oppo) ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌كانیان، ده‌توانن له‌سنوری سێ كیلۆمه‌تردا، به (مێش تۆك) په‌یوه‌ندی به به‌كارهێنه‌رێكی دیكه‌ی ئامێرهكهیانهوه بكه‌ن. له به‌رنامه‌شیاندایه كه سنوری په‌یوه‌ندییه‌كه فراوانتربكه‌ن بۆ دووریی چوار كیلۆمه‌تر.
مێش تۆک ڕێگە بە دوو ئامێری مۆبایل دەدات، پێکەوە سەنتەرێکی پەیوەندی داخراو درووستبکەن، به‌تایبه‌تی له‌و جێگا دووره‌ده‌ست و شاخاویی و چۆڵهوانییانهی، خزمه‌تگوزارییه‌كانی تۆڕی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت به‌رده‌ست نین و دوورن له ئاوه‌دانی.
ئەم سیستمەی (مێش تۆک)، پێچەوانەی ئەو سیستمەی (ئای فۆن ) نییە، کە ڕێگا بە گواستنەوەی وێنەو ڤیدۆ دەدات لەنێوان دوو مۆبایلی ئایفۆندا، لەڕێگەی سیستمی ئایردرۆپ، بەبێ بوونی ئینتەرنێت و بلوتوز لە مەودای چەن مەترێکی کەمدا.
ئەمەش خه‌ونی هه‌مووانە تۆڕێکی په‌یوه‌ندی هه‌بێت، بێئه‌وه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هیچ كۆمپانیا و دهزگایەکدا بێت، كۆمپانیای مۆبایلی (Oppo) ئه‌گه‌رچی زانیاری زیاتری له‌باره‌ی چۆنێتی رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌ڕێگه‌ی (مێش تۆك) ئاشكرانه‌كردووه، به‌ڵام خزمه‌تگوزارییه‌كه‌یان بۆته جێگای سه‌رنجی زۆرینه‌ی هه‌وادارانی ئه‌و جۆره خزمه‌تگوزارییه.