01:07 - 04/12/2018
دانیمارك پەنابەرەكانی وڵاتەكەی ڕەوانەی ناوەندەكانی نەخۆشی ئاژەڵان دەكات
پەیسەر پرێس-
حكومەتی دانیمارك بڕیاریداوە، ئەو كەسانەی كە پەنابەرن و
وڵاتەكەیان نایانەوێت تێیدا بمێننەوە هەموویان ڕەوانەی دورگەیەك دەكات كە ناوەندی
چارەسەركردنی ئاژەڵە نەخۆشەكانە، وەكو نەخۆشی تاعونی بەراز و نەخۆشی سەگ، كە
چەندین تاقیگە و تەویلەی ئاژەڵ و شوێنی سوتاندنی خاشاكی پیس و ترسناكی تێدایە.
لە ڕاپۆرتێكی كەنالی عەرەبییە هاتووە، وەزیری كۆچی
دانیمارك ئەنگەر شتوبرگ سەرەتای ئەم مانگە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیوویەتی"
حكومەتی ڕاستڕەوی ناوەڕاست و حزبی گەلی ڕاستڕەوی دانیماركی بریاریانداوە، كە پەنای
100 پەنابەر بدەن كە تۆمەتبارن بە تۆمەت، ئەو كۆچبەرانە دەسەڵات ڕەتیكردۆتەوە كە
مافی مانەوەیان پێبدات و پەنابەرەكانیش ڕەتیانكردۆتەوە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان بۆیە
ڕەوانەی دوورگەی لیندهۆڵم دەكرێن، تاوەكو ژیانیان ببێتە دۆزەخ، ئەمەش پەیامێكە بۆ
ئەوەی بگەڕێنەوە و چیتر لەم وڵاتە جێگایان نابێتەوە.
ئەو دوورگەیە ڕووبەرەكەی حەوت دۆنمە و دەكەوێتە دوورگەی
دەریایی بەڵتیكەوە، نزیكی سێ كیلۆمەتر و نیو لە كەناراوەكانەوە دوورە.