11:46 - 16/04/2019
ده‌وڵه‌مه‌ندێك به‌ڵێنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی کاتێدرالی نۆتردام ده‌دات
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو، به‌شێكی زۆری کاتێدرالی نۆتردام سوتا و دوای نۆ كاتژمێر له خامۆشكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و سوتانی به‌شێكی زۆر له‌باڵه‌خانه‌كه و ڕووخانی بنمیچه‌كه‌ی. هه‌موو مه‌سیحیه‌كانی جیهان هاوخه‌می خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و كاره‌ساته. هه‌ر له پاش ئه‌و ڕووداوه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی پاریسی به‌ڵێنی دا بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دابین بكات.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی"فرانس پرێس" فرانسوا هێنری پینو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌ی كیرینگ كه خاوه‌نی چه‌ندین براندی جیهانییه له‌وانه‌ش" گوتچی، ئێف سان لۆران" له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌و كردووه كه بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی کاتێدرالی نۆتردامی پێ نۆژه‌ن بكرێته‌وه.ئه‌م ملیاردێره به‌ناوبانگه مێردی سه‌لما حایكی ئه‌كته‌ری ناوداری مه‌كسیكه.
شه‌وێ ڕابردوو، کاتێدرالی نۆتردام پێگەیەکی گرنگی مەسیحییەکان، سومبوڵێکی پاریس بوو، گڕیگرت، نزیکەی 500 کارمەندی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکه‌ن . رووداوەکە هەموو مەسیحییەکانی جیهانی تاساندووە، چونکە نۆتردام وەکو ڕهمهزێكی فه‌ره‌نسا بووه و ساڵانە دەیان هەزار گەشتیار روویان لەو شوێنە مێژووییە دەکرد.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی دۆمینیک بیشۆ، گه‌واهیده‌ره و بۆ یەکەم جار وێنەی رووخانی تاوەرێکی کاتێدرالەکەی گرتووە، ده‌ڵێت"کچەکەم پێی گوتم کاتێدرال گڕی گرتووە، ئەو لە ئینتەرنێت بینیبووی، منیش چوومە خوارەوە و نزیک پردەکە لە ژێر کاتێدرالەکە، بینیم ئاگر بەرزدەبێتەوە، بینم ئاگرەکە زیاد دەبێت و بەشی سەرەوەی خەریکە دەکەوێت، تەنانەت باوەڕیشمان نەدەکرد چی روودەدات".