چیرۆكە ترسناكەكانی ئەو كۆشكە ئاشكرا دەبن
هەندێك ناوی شوێنان هەیە بە پێچەوانەی ناوەكەیەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت. (كۆشكی كۆتایی) ناوی ئەو شوێنەیە كە ئەگەر لە دوورەوە سەرەنج لەناوەكەی بدەین، ڕەنگە خۆزیاری ئەوە بین ئەو شوێنە ببينين، ئەگەریش بە شوێنیدا بچین دەبینین، دۆزەخێك چاوەڕوانمان دەبێت.ناشمانەوێت بە خەیاڵیش رووی تێبكەین. چونكە سەردەمانێك شوێنی ئەشكەنجەدانی كورد و شیعە و ئەو كەسانە بوون كە دژی بەعس خەباتیان كردووە. ئەو كەسانەی كە بۆ ئەشكەنجەدان و دانپێدانان سەردانی ئەو كۆشكەی دەكرد، مەگەر پەڕجوو ڕزگاری بكردایە، ئەگینا سەدان كەس لە كۆشكەوە ڕەوانەی گۆڕ كراون.یاخود دوای چەند ساڵێك لە میوانداریكردنی كۆشك، دەبوو بە میوانی گۆڕ.