05:53 - 02/03/2019
ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ساخته‌ی به‌كارهێنا دوای 20 ساڵ ئاشكرابوو
له‌پاش تێپه‌ڕینی دوو ده‌یه به‌سه‌ركاركردنی له فڕۆكه‌وانی
ده‌ركه‌وت "كاپتنێكی ساخته‌كاره" له كاتێكیشدا ئاشكرابووه كه به ئاسمانی
هێلی فرۆكه‌وانی سویسرادا فڕیبوو.
ولیام چاندلێر به درێژای كاركردنی وه‌كو جێگره‌وه‌ی فڕۆكه‌وان
به بڕوانامه‌ی ساخته‌وه كاریكردووه، تاوه‌كو به‌م دواییه كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی
باشووری ئه‌فریكا گرێبه‌ست و هه‌لی كاری لێوه‌رگرته‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی" مێل ئاند
گاردیان" لێكۆڵێنه‌وه له‌و كه‌یسه ده‌ستی پێكردووه و ئاشكرابووه كه
بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه.هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن."
له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، له مانگی تشرینی
دووه‌می ساڵی ڕابردوو له گه‌شتێكدا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆڵیڤه‌ر ڕیگناڵ تامبۆی باشووری
ئه‌فریكاوه به فرۆكه‌ی (ئێس ئه‌ی 206) چاندلێرگه‌شتی كردووه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی
فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا و فڕۆكه‌كه‌شی به ئاسمانی سویسرادا فڕیووه. به‌ڵام ئاژانسه‌كان
هیچ ورده‌كارییه‌كی زیاتریان سه‌باره‌ت به‌و گه‌شته باس نه‌كردووه.
له‌و گه‌شته‌دا چاندلێر ڕۆڵی ئه‌وه‌ی گێڕاوه كه كۆنتڕۆڵی
فرۆكه‌كه لای ئه‌وبووه، به پێی جوڵه‌كانی ئه‌و فرۆكه‌كه جوڵه‌ی كردووه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو فرۆكه‌كه له ئاسمان چه‌ندین جار جوڵه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی
ده‌كرد، ئه‌مه‌ش لای ده‌سته‌ی فڕۆكه‌كه بووه مایه‌یی سه‌رنج.
دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی فرانكفۆرت
فڕۆكه‌خانه‌كه ئاماژه‌ی"سه‌ركێشی" بۆ فڕۆكه‌كه داناوه، له كاتێكدا
شانیده‌ر ڕاپۆرتی لێداوه كه گه‌شته‌كه‌ی سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتووی ته‌واو بووه.
ئه‌وجا ده‌ست به لێكۆڵێنه‌وه كراوه.
له ماوه‌ی كاركردنی چاندلێردا هه‌میشه ڕه‌تیكردۆته‌وه
پله‌كه‌ی له جێگری فڕۆكه‌وانه‌وه بكرێت به كاپتن، ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ش له
ساڵی 1994ه‌وه په‌یوه‌ندیكردووه به‌و كۆمپانیایه‌وه، له كاتێك سه‌رجه‌م
هاوڕێكانی له ساڵی 2005 پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه،
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شكرد، چونكه ساڵانه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی
وردبینه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بنه فڕۆكه‌وان ده‌بێت مۆڵه‌ته‌كانیان تازه
بكرێته‌وه و له‌ڕووی جه‌سته‌ی و بڕوانامه‌وه ساغ بن.
به پێی قسه‌ی گوته‌بێژی كۆمپانیاكه كه ناوی تلالی
تلالی-یه كۆمپانیاكه سكاڵایان له‌سه‌ر چاندلێر تۆماركردووه، چونكه له‌و ڕێگه‌یه‌وه
چه‌ندین ساڵه پاره‌ی به ده‌ستهێناوه.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه" كاپیلۆ لیدوابا
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی داوای له هاوپیشه‌كانی ئه‌ڵمانیای كردووه
بۆئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه بده‌ن كه چاندلێری ئاشكراكرد.
چونكه ئه‌وان نایانه‌وێت به‌هیچ جۆرێك كه‌لێنه‌كانی فرۆكه‌وانی باشووری ئه‌فریكا
فراوان بێت، ده‌بێت ناوبانگی فرۆكه‌وانی باشووری ئه‌فریكای بپارێزرێت."
تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی
ئه‌و فرۆكه‌یه بوون كه چاندلێر سه‌رپه‌رشتیكردووه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه
ڕاگیراون تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌گاته ئه‌نجام.