03:27 - 02/03/2019
له سوریا خه‌ڵكی سه‌رده‌بڕی و له سوید چاره‌سه‌ری برینه‌كه‌ی ده‌كرد
ڕۆژنامه‌یه‌كی سویدی ئاشكرایده‌كات كه چه‌كدارێكی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی له عێراق و شام(داعش) چه‌ند ساڵێك به‌رله ئێستا له سوریاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
سوید له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ری برینه‌كه‌ی كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سوریا و شانبه‌شانی چه‌كداره‌كانی
هاوڕێی ده‌ستی به مرۆڤ له‌ناوبردن كردووه.
به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی" ئێكسپرێسن"ی
سویدی له‌زاری باوكییه‌وه گێڕاویه‌ته‌وه:" خالد شه‌حاده -ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ
كه نیشته‌جێی شاری یوتبۆری خۆرئاوای سویده و له ساڵی 2015 گه‌ڕاوه‌ته‌وه سوید،
له‌وێ چاره‌سه‌ری برینی قۆڵی كردووه، و چاكبوونه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سوریا."
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه شه‌حاده یه‌كێكه له‌و چواركه‌سه‌ی
كه ئه‌ندامی داعشن و نیشته‌جێی شاره‌كانی یوتۆبۆری و بۆرۆس كه به‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئاسایشی سویدی ئه‌وان مه‌ترسین بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، ئه‌و سێ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش
هه‌ریه‌ك له (مایكڵ سكراهما، نادر شایع، محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌دیب)ن.
باوكی شه‌حاده جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ
ژنه‌كه‌ی و كوڕێكی ده‌ژی ئه‌وان پێش دوومانگ په‌یوه‌ندییان كردووه به كوڕه‌كه‌یانه‌وه،
ده‌شڵێت" ئه‌و لێره نییه، ئه‌و له سوریایه، به‌ڵام ئێستا هیچ شتێك نازانن،
دۆخه‌كه زۆر دژواره و هێلی ئینته‌رنێت له‌و شوێنه‌ی ئه‌و تێدا ده‌ژی نه‌ماوه."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت" ده‌مه‌وێت لێره
بێت، ده‌مه‌وێت نه‌وه‌كانم ببینم، به‌ڵام ئه‌و نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه، كه‌لـله ڕه‌قه،
گه‌ڕانه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه و پێی وایه له زیندان داده‌ڕزێت."
لای خۆشیانه‌وه، تۆماس لیندن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕاوێژكاری
ئه‌خلاقی له یه‌كێتی پزیشكانی سوید، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن ئه‌وان هه‌ڵه‌یه‌كی
وایانكردووه و چاره‌سه‌ری كه‌سێكی داعشیان كردووه ده‌ڵێن، هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و
پزیشكانه چاره‌سه‌ریان نه‌كردایه، چونكه ئێمه پزیشكین و ئه‌و نه‌خۆش.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت" ئێمه داوه‌ری به سه‌ر كه‌سدا ناكه‌ین، ئێمه ته‌نیا چاودێری
و پێویستی پزیشكی پێشكه‌ش به نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ین، ئیدی سه‌یری ئه‌وه ناكه‌ین
ئه‌و كه‌سه كێیه و چی كردووه، گرنگی به هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌یه‌كو یه‌ك
ده‌ده‌ین، ته‌نانه‌ت بكوژ و تاوانبارانی زیندانیش."
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاند،
پێویستە وڵاتانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و هاوپەیمانەكانی تر كرد كە زیاتر
لە 800 چەكداری داعش وەربگرنەوە كە لەسەر خاكی سوریا دەستگیركراون.
بەپێی ئاماری
سەنتەری لێكۆڵینەوەی توندرەوی سەر بەزانكۆی " كینگز كولیدج "كە ناوەندەكەی
لەشاری لەندەنە، زیاتر لە 41 هەزار كەس لە 80 وڵاتەوە لەنێوان مانگی نیسانی ساڵی
2013 وە تا مانگی حوزەیرانی ساڵی 2018 پەیوەندیان بەریزەكانی رێكخراوی تیرۆرستی
داعش لەسوریا و عێراقەوە كردووە، و لەو ژمارەیەش هەزار و 900 كەسیان لەفەرەنساوە رۆیشتوون
و 960 كەس لە ئەڵمانیا و 850 كەسی تریان لە بەریتانیاوە رۆیشتوون.