ڤیدیۆ

09:15 - 19/02/2019

سه‌ختستان‌

پەیسەر

سه‌ختستان 
هۆنراوه‌ و خوێندنه‌وه‌ی/ حه‌مید شه‌ریفی

وادارت دەكەن كوردبیت
زۆرت بۆ دێنن كوردبیت
كوردبوون بەدەست خۆت نیە
وات لێدەكەن كە كوردبیت
بەس تەنیا هەر وشەی كورد
بەسە بۆ تاقیگای مەرگ
كێ وەكو كورد ئامادەس؟
بۆ تاقیكردنەوەی مەرگ
سیاسی ترین وشە
وشەیەكی ئەمنیەتی
قوربانیترین وشە
وشەیەكی پڕ مەینەتی 
كێ ئەتوانێ‌ كورد نەبێ؟
لەسەر زەمینێ‌ وادا 
كاتێ‌ كە ئیتر مەرگیش
شەرمەكا لە بەریدا
كوردبوون جۆرێ ئیجبارە
كوردبوون بە دەست خۆت نیە
كوردبوون بەرەنگارییە
كوردبوون قەت ئاسان نیە
ئەبێ (كەبسول سیانۆل) لەژێر زمانتدا بێت
كاتێ‌ ئەڵێی من كوردم
هەركەس ناتوانێت كورد بێت
ئەوەی وشەی مەرگ بارە
لەنێو كوردا سەوزەبێت
بۆیە قەت پێت وانەبێت
كوردبوون ئەكرێ سادەبێت
سەرێ بەقەد سێدارە
دڵێ بەقەد گۆڕستان
كوردبوون سەختە
زۆر سەختە
كوردستان نە..
سەختستان