کوردستان

02:33 - 24/07/2019

كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا‌

پەیسەر

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكى دیكه‌ى حكومه‌ت سه‌ردانی توركیا ده‌كات. به‌پێى زانیارییه‌كان دۆسیه‌ى نه‌وت و په‌كه‌كه‌ ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌كه‌یه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، بڕیاره‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى حكومه‌ت سه‌ردانی توركیا بكات، پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت وگاز و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌كراون. له‌ كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدایه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، ره‌شنوسی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداد له‌سه‌ر پرسی سامانه‌سروشتییه‌كان، و پرسی كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆیان له‌سه‌رده‌كرێت، جگه‌له‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كه‌ن كه‌ هه‌رێم و توركیا پێکه‌وه‌ سنورێك بۆ جموجوڵه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكی باشورى كوردستان دابنێن.

لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانى حكومه‌ت له‌ شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كورستاندا به‌شدارده‌بن. مه‌سرور بارزانى یه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ به‌غدا بوو، دواى سه‌ردانه‌كه‌ رایگه‌یاند، به‌مزووانه‌ گفتوگۆى لیژنه‌ هونه‌رییه‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.