کوردستان

04:35 - 23/06/2019

ناوى گشت كاندیده‌كانى پارتى بۆ پۆسته‌كانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت‌

پەیسەر

په‌یسه‌رپرێس ناوی كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتى كوردستان، بۆ پۆسته‌كان له‌كابینه‌ی نۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌. سه‌فین دزه‌یى و ئاشتى هه‌ورامى، له‌ پۆسته‌كه‌ى خۆیاندا ده‌مێننه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس پۆسته‌كانی پارتی به‌م شێوه‌یه‌ یه‌كلایی بوونه‌وه‌، نه‌زهه‌ت حالی وه‌زیری ناوخۆ، محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كان، عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی وه‌زیری په‌روه‌رده‌، نه‌وزاد هادی وه‌زیری كاره‌با، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، نزار عیسمه‌ت بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی، فرسه‌ت ئه‌حمه‌د بۆ وه‌زیری داد و ساسان فه‌رهاد عه‌ونی بۆ وه‌زیری شاره‌وانی یه‌كلاییبوونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى، یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ به‌بڕیاری مه‌سعود بارزانی بووه‌، به‌ڵام به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند كه‌ ئه‌ركی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان بووه‌ و له‌لایه‌ن هۆشیار زێبارییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، له‌پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه‌. چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا كۆتایى ئه‌م مانگه‌ مه‌سرور بارزانى كاندیدى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت، كاندیده‌كانى كابینه‌ وزارییه‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات.