06:08 - 16/03/2019
یه‌كێتى نارنجۆكى كێشه ناوخۆییه‌كان فڕێده‌داته‌وه ده‌ره‌وه
ره‌نگه ته‌نها رێگه له‌به‌رده‌م یه‌كێتى مابێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه گرفته ناوخۆییه‌كانى دواخستنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌موو بابه‌ته‌كان بێت، به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ى ئه‌م هێله‌كه به‌سه‌ر په‌ته‌كه‌وه دیار نییه تاكه‌ى بڕده‌كات، ئه‌و حزبه جارێكى دیكه ده‌یه‌وێت تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانى خۆى فڕێبداته ده‌ره‌وه‌و كاندیده‌كانى بۆ پۆسته‌كان یه‌كلایى ناكاته‌وه، له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پلانێكى نوێى یه‌ك مانگه بۆ به‌ڕێكردنى دۆخه‌كه دانراوه، كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ى هه‌ڵدانى گرفته‌كانى ناوخۆیه بۆ ده‌ره‌وه‌ى حزب.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، دوایین كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌سه‌ر داواى مه‌سعود بارزانى بووه، بۆ ئه‌وه‌ى كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریبكه‌ن، بۆیه‌ش هه‌ردوو رێواس فایه‌ق و بێگه‌رد تاڵه‌بانى بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌كه كرابوون به‌ڵام ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه شتێكى دیكه‌ى لێده‌رچوو، ره‌نگه ئاڕاسته‌كانى حزبه‌كه گه‌یشتبنه ئه‌و بڕوایه‌ى وازوو له‌سه‌ر پرسه‌كان پێكنایه‌ن، بۆیه پێویسته ئیداره‌ى كات بده‌ن تا فشار له‌سه‌ر پارتى زیاتر بێت و هه‌م لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش واپیشان بده‌ن كه ئه‌جێنداى پارتى جێبه‌جێده‌كه‌ن.
دوایین پلانى ئه‌و حزبه ئه‌وه‌یه كه لێگه‌ڕێن پارتى خۆى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كارابكاته‌وه، به‌وجۆره‌ى كه پلانى بۆ داناوه تا ١ی٤ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كارابكرێت، بۆچوونى زاڵ به‌وجۆره بووه كه پارتى خۆى رێژه‌ى یاسایى پێته‌واو ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌چن، وه لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، نه‌وه‌ى نوێ له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌شدار ده‌بن، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت به یه‌كێتى ده‌دات هه‌ڵمه‌تێكى راگه‌یاندن ده‌ستپێبكات به‌وجۆره ئۆباڵى دانانى سه‌رۆكى هه‌رێم بخاته ئه‌ستۆى لایه‌نه‌كانى دیكه و گوتارێكى نوێى میدیایى هه‌بێت كه له‌په‌ناى ئه‌و گوتاره‌دا ئه‌وه‌نده هێز په‌یدا بكات بتوانێت له‌وماوه‌دا تا مانگی پێنج لەسەر کاندیدەکان بۆ پۆسته‌كان رێکبکەون به‌وەش بەشێک له‌كێشه ناوخۆییه‌كانى چاره بكات هەرچەند ئەگەری لاوازە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بە مانگێک بکەون بە لادا.
له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردوو كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان سووربوون له‌سه‌ر خۆ كاندیدكردنیان و ره‌تیان كردووه‌ته‌وە بكشێنه‌وه، هه‌ردووكیان پابه‌ند بوونى خۆیان به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تییه‌وه راگه‌یاندووه گوتویانه با سه‌ركردایه‌تى بڕیاربدات، دواى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى بافڵ تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ چوونه‌ته كۆبوونه‌وه‌و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م راپۆرته دیارنییه رێككه‌وتوون یاخودنا.
ره‌نگه پارتى نائومێدبووبێت كه یه‌كێتى وازوو خۆى یه‌كلایى بكاته‌وه، بۆیه نێچیرڤان بارزانى له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ى ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكى گوتبووى"ئێستا زۆر گرووپی جیاواز لە ناو یەكێتی هەن و پێویستە ئێمە لەگەڵ هەموویان دانوستاندن بكەین و ئەمەش كێشەیەكی ڕوونە. شەڕەكە ئێستا لەناو یەكێتیدایە لەسەرئەوەی كێ چ پۆستێك وەردەگرێت. ئەوان هەستدەكەن پارتی پۆستی زۆری بە گۆڕان بەخشیوەو ئەوان شایستەی زیاترن."
گوته‌بێژى یه‌كێتى له‌تیف شێخ عومه‌ر، وه‌ڵامى ئه‌م وتانه‌ى بارزانى دایه‌وه، وه‌ڵامێك كه بۆنى رێككه‌وتنى لێ نایه‌ت، دواى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى شێخ عومه‌ر گوتى"حكومەتی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی كە ئێستا سەرۆكایەتی دەكات ئەوەندەی كێشە هەیە كە سەری نەپەرژێتەسەر كێشە ناوخۆییەكانی هەرخۆی تەسوییە كردنێكی بنەماڵەییانەی تەوزیعكردنی پۆستەكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت بەوشێوەیەی كە بینیتان بەشێكە لە موقایەزەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەیەكی حیزبییانەو ناوخۆیی."
ره‌نگه گوته‌كانى گوته‌بێژى یه‌كێتى ده‌ستپێكى ئه‌و قۆناغه ماوه كورته بێت كه له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى شه‌ن و كه‌وكراوه، قۆناغێك كه سه‌رنج له‌سه‌ر نه‌یاره سیاسییه‌كان زیاتر بكرێت و هه‌ڵمه‌تێكى راگه‌یاندن رابگه‌یه‌ندرێت كه هێزێك به یه‌كێتى بداته‌وه له‌په‌ناى ئه‌و وزه‌یه‌شدا هه‌ندێك كونوكه‌له‌به‌رى ناوخۆیى داببپۆشێت.
ئامانجى یه‌كێتى
*گرنگترین ئامانجى یه‌كێتى ئه‌وه‌یه كه جارێكى دیكه نارنجۆكى كێشه ناوخۆییه‌كان فڕێده‌داته ده‌ره‌وه‌و رێگه له ته‌قینه‌وه‌ى ده‌گرێت له‌ناوماڵى خۆیاندا، یه‌كێتى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت باڵه‌كان پێكه‌وه رابگرێت پێویسته هه‌میشه به‌ره‌یه‌كى ده‌ره‌كى دژ به یه‌كێتى بناسێنێت به‌وجۆره‌ش هه‌موو باڵه‌كان له‌ژێر فشارى كادیره‌كانى یه‌كێتى خۆیان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن به‌و به‌ره‌یه‌ى كه وه‌ك نه‌یار ده‌یناسێنن، هه‌ر باڵیكیش له‌مه‌دا كه‌مته‌رخه‌مبێت ده‌ترسێت له كۆنگره سزابدرێت بۆیه ساناترین رێگا ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه مه‌ترسییه‌كى ده‌ره‌كى له‌سه‌ر خودى یه‌كێتى دروست بكه‌ن تا هه‌موو سه‌رنج بخه‌نه سه‌رى و بیریان لاى ده‌ستكه‌وت و گرفته خۆییه‌كانیان نه‌بێت، له كۆنه‌وه قسه‌یه‌كى باو هه‌یه كه یه‌كێتى له‌كاتى شه‌ڕدا به‌هێزه‌و له ئاشتیدا لاواز، واته بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى به‌هێزبێت هه‌میشه ده‌بێت نه‌یارێك هه‌بێت كه هه‌موویان له سه‌نگه‌رێكدا كۆبكاته‌وه.
*یه‌كێتى ده‌یه‌وێت وابكات ده‌ستى خۆى له مه‌سه‌له‌ى سه‌رۆكایه‌تیدا به شانى لایه‌نه‌كانى دیكه‌دا بسڕێت، هه‌ستده‌كات ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى به‌بێ یه‌كێتى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كارابكرێته‌وه، دواتریش له ئه‌گه‌رى روودانى هه‌رگرفتێك خۆى بێبه‌رى بكات له كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى وه هه‌وڵده‌دات قه‌ره‌بووى درێژكردنه‌وه‌ى ویلایه‌تى مه‌سعود بارزانى بكاته‌وه، كه پێشتر له په‌رله‌مانى كوردستان دووساڵى بۆ نوێ كرایه‌وه‌و گۆڕان دژى ئه‌م درێژكردنه‌وه بوو.
*ئامانجێکی دیکە ئەوەیە واخۆى پیشان بدات كه هێزێكه له‌به‌ره‌ى هاوسه‌نگى سیاسى و ته‌نها خۆى به‌رامبه‌ر خواسته‌كانى پارتى وه‌ستاوه‌ته‌وه، و شه‌ڕى هاوسه‌نگى سیاسى و لامه‌ركه‌زى و شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كات، هه‌م سه‌رنجى خه‌ڵكیش له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانى لابه‌رێت.
*یارى زیاتر به‌كات ده‌كات تا فشارى زیاتر له‌سه‌ر پارتى دروست بكات كه داواكانى جێبه‌جێبكات، هه‌رچه‌ند دوو رێككه‌وتنى سیاسى له‌گه‌ڵ پارتى واژۆكردووه به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كان چه‌ند رۆژێك بڕیان كرد.
مانۆڕه‌كه چه‌ندى دیكه بڕده‌كات
دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى كه به‌حزوورى دووژنه كاندیده‌کە كرا‌و ئه‌نجامى نه‌بوو، یه‌كێتى یاخود ده‌بێت پلانه ماوه‌كورته‌كه‌ى جێبه‌جێبكات و ماوه‌یه‌ك ماكینه‌یه‌كى راگه‌یاندن بخاته‌كار خۆى وه‌ك هێزێكى به‌رهه‌ڵستكار وێنابكات و خۆى له مه‌سه‌له‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به دووربگرێت و له‌و ماوه‌دا هه‌ندێك له كێشه‌كانى چاره‌سه‌ربكات، یاخود ماڵى تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌گه‌نه رێككه‌وتنێك و كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكى دورنییه خۆى له‌راستیدا ئه‌گه‌رى یه‌كه‌م به‌هۆى روونه‌دانى دووه‌مه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌نێوان دووباڵه سه‌ره‌كییه‌كه بكرێت چیدیكه درێژه به سیاسه‌تى خستنه ده‌ره‌وه‌ى كێشه‌كان ناده‌ن و گرێى دیكه نامێنێت پلانى یه‌كه‌میش بێ مه‌ترسى و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه نییه كه ره‌نگه یه‌كێتى بخاته گێژاوێكه‌وه به‌زیانى زۆرلێیده‌رچێت یاخود حزبه‌كه بكه‌وێته دۆخێكه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه‌ى له‌ده‌ست خۆى نه‌مێنێت.